سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مى داعش‌ و به‌رپرسی هه‌واڵگرییه‌كه‌ى له‌ حه‌مرین ده‌كوژرێن

سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مى داعش‌ و به‌رپرسی هه‌واڵگرییه‌كه‌ى له‌ حه‌مرین ده‌كوژرێن
به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانه‌كان له‌ خانه‌قین كوژرانى سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق‌ و شام (داعش) و به‌رپرسی هه‌واڵگرییه‌كه‌ی‌ و سێ چه‌كداری دیكه‌ى ئه‌و رێكخراوه‌ى له‌ حه‌وزى حه‌مرین له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه‌ راگه‌یاند.
فه‌رهاد ڕه‌فعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانه‌كان له‌ خانه‌قین راگه‌یاند 'له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى سوپاى عێراقه‌وه‌، له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌ركرده‌ی یه‌كه‌مى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له‌ عێراق‌ و شام (داعش) له‌ سنورى حه‌وزى حه‌مرین‌ و به‌رپرسی هه‌واڵگرییه‌كه‌ی‌ و سێ چه‌كدارى دیكه‌ى سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ كوژراون كه‌ چه‌كداره‌كان خه‌ڵكى ئه‌فغانستانن'.
هه‌روه‌ها گوتى 'سه‌ركرده‌ كوژراوه‌كه‌ ناوى مه‌حمود ته‌له‌ب جه‌زایه‌ و له‌ ساڵى 2004ه‌وه‌ به‌تۆمه‌تى تیرۆر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ داواكراوه‌ و ده‌ستى له‌ كوشتنى نزیكه‌ى 500 هاووڵاتیدا هه‌یه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ ترسناكه‌كانى رێكخراوه‌كه‌ له‌ عێراق'.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا 'پاش كوشتنیان چه‌كداره‌كان به‌ستراون به‌ستونى كاره‌باوه‌ له‌ناو شاره‌دێى سه‌عدیه‌دا'.













باسنیوز
Top