وەزارەتی دارایی: یەكشەممەی داهاتوو مووچەی سەرجەم فەرمانبەران خەرجدەكرێت

وەزارەتی دارایی: یەكشەممەی داهاتوو مووچەی سەرجەم فەرمانبەران خەرجدەكرێت
وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە یەكشەممەی داهاتووەوە هەرێمی كوردستان دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە گشتی.دلێر تاریق، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە یەكشەممەی داهاتووەوە هەرێمی كوردستان دەستدەكات بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە گشتی".ئەمە لەكاتێكدایە مەترسی هەبوو دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەهۆی نەناردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لە وادەی دیاریكراوی خۆی دوابكەوێت.هاوكات هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك لەگەڵ بەغدا لەبارەی پشكی كوردستان لە بودجەو هەناردەكردنی نەوتی كوردستان بەردەوامەو چاوەڕوان دەكرێ لەم هەفتە پێشهاتی نوێ بێتە ئاراوە.







رووداو
Top