بەشە بودجەی هەرێم مەسەلەیەک نییە گفتوگۆی لەسەر بکرێت
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس، لە وتووێژ لەگەڵ بەشی کودیی دەنگی ئەمریاکدا ده‌ڵێت حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا به‌رده‌وام کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم ویستویانه هه‌ر کێشه و ناکۆکییه‌ک له‌گه‌ڵ به‌غدادا هه‌بێت، له‌ڕێی دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت و چه‌ندان جاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ ئه‌نجامێک له به‌غدا دانوستاندن کراوه بەڵام بەشە بودجەی هەرێم حەقێکی دەستووریە و هیچ حکومەت و دەستەڵاتێک بۆ نیە بیبڕێت. ئێمە بە مافی دەستووریی خۆمانی دەزانین، بۆیە پێمان وایە بۆ ئەوە نابێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس دەڵێت، کۆمەڵێک بابەتی وەک کێشەی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت و پێشمەرگە و مادەی ١٤٠ لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان وعێراقدا هەن و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵی چارەسەرکردنیانی داوە.
جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، گوتی: لە کاتێکدا بەرپرسانی هەرێم بەردەوام بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەن، به‌رده‌وام بوونی به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌ک لێک بدرێته‌وه که ئه‌مه نییه‌تێکی تایبه‌تی هه‌یه وه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌وه یه‌کلاییبووه‌وه ئه‌وا حکومه‌تی هه‌رێم و گه‌لی کوردستان به شێوه‌یه‌کی تر بیرده‌که‌نه‌وه و ڕێگای تریشیان له‌به‌رده‌مه.
لە وەڵامی ئەم پرسیارەی دەنگی ئەمریکادا کە نوری مالکی بە پشتگیریی کورد توانی بە ئەم دەستەڵاتەی بگات و ئەی ئێستا بۆ دژایەتیی کورد پشت بە کێ دەبەستێت، رۆژ شاوێس گوتی ئەوە مەتەڵێکە. لەبارو دۆخی ئێستادا بەداخەوە عێراق بە قەیرانێکی گەورەدا تێدەپەڕێت، شیعەکانیش خۆیان تووشی قەیران بوونە.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵین ساڵح سه‌باره‌ت به خوێندنه‌وه جیاوازه‌کان بۆ ده‌ستوری عێراق، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت په‌نابردنه به‌ر دادگای فێدراڵی ده‌شێت یه‌کێک له بژاره‌کان بێت به‌ڵام ده‌شڵێت هه‌موو ده‌نگیان داوه به ده‌ستور و له‌و بڕوایه‌شداین ئه‌و ده‌ستوره له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی کوردستانی عێراق و له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقێکی فێدراڵی دیموکرات دایه و ئه‌وه‌ش که هه‌رکه‌س خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌کات ده‌شێت چاره‌سه‌ر بکرێت.
