كورد بەشداری لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەكات

كورد بەشداری لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دەكات
خالید شوانی سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: كوتلە سیاسییەكان بە تایبەتیش كوتلە كوردستانیەكانی ناو پەرلەمان لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رێكەوتن پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق نەخرێتە ناو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمان بۆ ئەوەی پرۆژە یاساكانی دیكە بێتە پەسندكردن.
روونیشیكردەوە، لەمەودوا بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان دەكەین بۆ ئەوەی ئەو پرۆژە یاسایانەی لە پەرلەمان بە هۆی پەسندكردنی پرۆژە یاسای بوودجە گیریان خواردووە بێنە پەسەند كردن.
ئەوەشی خستەروو، بەڵام لە هەر دانیشتنێك لە دانیشتنەكانی پەرلەمان پێچەوانەی ئەو رێكەوتنە و بەر لەوەی لایەنە سیاسییەكان رێكەوتنیان ئەنجام دابێ پرۆژە یاسای بوودجە بخرێتە ناو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كورد بایكۆتی دانیشتنەكان دەكات.

Top