سێ بومەلەرزە سلێمانی دەهەژێنێت
دارا حەسەن بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بومەلەرزەو كەشناسی سلێمانی رایگەیاند: پێشنیوەرۆی ئەمرۆ لە ماوەی نیو كاتژمێردا 3 بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز ناوچەكانی سلێمانی هەژاند, بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی بە دواوە نەبووە.
دارا حەسەن وتی: بومەلەرزەی یەكەم، كاتژمێر 11,59 خولەك روویداوەو گوڕەكەی 3,5 پلە بووە بە پلەی رێختەر و سەنتەری بومەلەرزەكە 56 كم دوور بووە لە سەنتەری تۆماركردنی بومەلەرزەی سلێمانی.
بومەلەرزەی دووەمیش كاتژمێر 12.19 خولەك روویداوەو گوڕەكەی 3,2 پلە بووەو سەنتەرەكەی 48 كم لە ناوەندی تۆماركردنی بومەلەرزەی سلێمانییەوە دووربووە.
بومەلەرزەی سێیەمیش كاتژمێر12,26 ناوچەكانی قەزای پێنجوینی هەژاندووە و گوڕەكەی 3,3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.
