كوردستان و باشووری سۆدان له‌شه‌ش رووەوە‌ له‌یه‌كده‌چن

كوردستان و باشووری سۆدان له‌شه‌ش رووەوە‌ له‌یه‌كده‌چن
لە دیمانەیەكی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان برندان ئۆلێری گوتی:بۆ باشووری سۆدان سه‌ربه‌خۆ بوو كورد به‌ فیدرالیزم رازییه‌؟ لە مانگی شوباتی 2011 و لە ریفراندۆمێكدا باشورییەكانی سۆدان دەنگیان بۆ دەوڵەتی سەربەخۆدا و دەوڵەتی باشوری سۆدانیان راگەیاند، بەمەش سۆدان دابەشكرا، هاوشێوەی كێشەی باشووری سۆدان، كێشەی كوردیش لەعیراقدا بوونی هەیە، بەڵام هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە ئێستا لە عیراقدا هەوڵدانە بۆ بونیادنانی دەوڵەتێكی فیدرالی كە پێناچێت سەركەوتوو بێت، پرۆفیسۆر براندن ئۆلێری كە تایبەتمەندە لەسەر سۆدان و هەروەها تایبەتمەندیشە لەسەر عیراق و هەرێمی كوردستان، لە موحازەرەیەكدا كە رۆژی 4ی نۆڤەمبەری 2011 لەزانكۆی لەندەن بۆ زانستی ئابووری و سیاسەت پێشكەشی كردووە ئەو پرسیارەی وروژاندووە: (بۆچی سۆدان دابەشكرا و عیراق بە فیدرالی دەكرێت؟).
هەروەها برندان گوتی : لە سەرەتای ساڵی 1920 هەردوو وڵاتی عیراق و سۆدان دروستكراوی بڕیارێكی ناژیرانەی دەستی بەریتانیا بوون، خاكەكانیان وەك میراتێك لە دوای عوسمانیەكانەوە كەوتنە بندەستی دەسەڵاتی ئیمبراتۆریەتی بەریتانیا، لە هەردوو خاكەكەدا، سێ پێكهاتەیان لە یەكدا كۆكردۆتەوە، واتا لە عیراقدا هەرسێ ویلایەتی موسڵ كە زۆربەی خاكی هەرێمی كوردستانی ئێستا دەگرێتەوە، هەروەها ویلایەتی بەسرە و ویلایەتی بەغدا لەلایەن بەریتانیاوە خرانە ناو پێكهاتەیەك بە ناوی عیراقەوە، بەڵام هەر لە سەرەتاوە كورد ئەو ناسنامە نەتەوەییە عیراقیەی پێ قبوڵ نەكرا، شیعەكانیش نەیانویست ڕوانینێكی پان عەرەبییان هەبێت، لە به‌رامبه‌ردا سۆدانیش به‌مجۆره‌ له‌ هەرسێ هەرێمی سەڵتەنەتی فەنج و سەڵتەنەتی فۆر كە گرووپێكی ئیتنی باڵای جیاوازەو هەروەها باشووری سۆدان، ئەمانیش لە سایەی حوكمڕانی بەڕیتانیادا بەناوی وڵاتی سۆدان پێكەوە لە ناسنامەیەكی گشتیداو لە ژێر سایەی یاسایەكی نێودەوڵەتیدا كۆكرانەوە..
شایانی باسە ئولیری گوتی : فەرمانڕەوایەتی پاش دەسەڵاتی ئینگلیز لە هەردوو وڵاتی سۆدان و عیراقدا تا ساڵی 2005 كەوتبوونە بن دەستی دەستەبژێرێكی فەرمانڕەوای كه‌مینه‌، له‌سۆدان كه‌وته‌ ژێر فه‌رمانڕه‌وایی سەر بە كەمینەی ئیتنی كە وەك سەرخێڵ بەسەر ڕەشماڵ نشیندا ڕادیكاڵانە جڵەوی حوكمیان بەسەر پێكهاتەكانی تردا بەدەستەوەبووە، لە عیراقیشدا سەرەتا ئەفسەرانی خانەوادەی شەریف حوسێن كۆنترۆڵی كابینەكانی حوكم و سوپایان كرد بەو شێوەیە عەرەبە سوننەكان زاڵدەست بوون بەسەر دەوڵەتی عیراق و دواتریش بەعسیەكان حوكمیان گرتە دەست كه‌ لە پازدە ئەندامەكەی ئەنجومەنەكە چواردەیان عەرەبی سوننە بوون و سەرتاپای عیراقیان بەڕێوەدەبرد، لە سۆدانیشدا چینێكی كەم لە قەوارەو ژمارەدا سەرجەم چینەكان و نەتەوەكانی سۆدانیان هەڵدەسوڕان..
بۆ خوێندنەوەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە( 966) دا.

Top