باران هەرێمی كوردستان و خۆڵبارین خوارووی عێراق دەگرێتەوە
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە گۆڕانكاری كەشوهەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك، پێشبینی دەكرێت كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە شێوەی خۆڵبارین بێت، بەڵام سەبارەت بە هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكرێت رەوشەكە ئاسایی بێت و لە شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە."
فازڵ ئیبراهیم زیاتر گوتی:"ئەو بارانبارینە بە شێوەی پچڕ پچڕ تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە".
سەبارەت بە خۆڵبارین لە هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:"تاوەكو ئێستا و بەپێی ئەو زانیارانەی كە لەبەردەستن خۆڵبارین هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە."
رووداو
