تا ئەوكاتە دەگەنە رێكەوتن كورد سوورە لەسەر ئەوەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە نەكرێ
راشیگەیاند: تا ئێستە وتوێژەكان لە نێوان لایەنە سیاسییەكان درێژەی هەیە بۆ ئەوەی بگەنە رێكەوتنێك.
وتیشی، بەڵام تا ئێستە هیچ رێكەوتنێك نەكراوە، بۆیە هەوڵەكان بەردەوامە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكیەكانی نێوان هەولێر و پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە.
