كوژران و برینداربوونی 15 پۆلیس لەسلێمان بەگ

كوژران و برینداربوونی 15 پۆلیس لەسلێمان بەگ
-سەرچاوەیەكی پۆلیس لەپارێزگای سەلاحەدین ڕایگەیاند: 15 پۆلیس كوژران و برینداربوون لە ئەنجامی كەوتنە خوارەوەی چەند موشەكێكی هاوەن لەناحیەی سلێمان بەگ .



سەرچاوەكە كەنەیویست ناوی ئاشكرابكرێت بە سۆمەریەنیوزی گووت : لە سلێمان بەگ سەر بەدووز خورماتوو لەهێرشێكدا لەكۆتاییەكانی شەوی ڕابردوو 5 موشەكی هاوەن لەشوێنەكی نادیارەوە كەوتنە خوارەوە و بنكەی پۆلیسی كردە ئامانج 3 پۆلیس كوژران و 12 ی تر برینداربوون و زیانێكی زۆری بەبیناكەش گەیاندووە .



ئاماژەی بەوەش كرد" هێزە ئەمنیەكان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو بریندارەكانیان گواستەوە نەخۆشخانە بەمەبەستی چارەسەركردنیان و كوژراوەكانیشیان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرد ، هەروەها دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووە تاوەكو بزانن لەچ لایەكەوە ئەو هێرشانە ئەنجام دراوە.



لەئەنجامی شەرێكی توند لە 13ی شوباتی ئەم مانگەوە چەكدارانی داعش توانیان كۆنتڕۆڵی شارۆچكەی سلێمان بەگ بكەن و دواتر لەئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەنێوان دیجلەو پۆلیس دا ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجام دا بۆ گەڕاندنەوەی سلێمان بەگ بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەت و توانیان چەكداران وەدەرنێن.
Top