پەرلەمانتارێكی كورد: نەناردنی موچەی فەرمانبەران بۆ كوردستان نا دەستوریە

پەرلەمانتارێكی كورد: نەناردنی موچەی فەرمانبەران بۆ كوردستان نا دەستوریە
ئەندامێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد كەوا پارە لەبانكەكانی هەرێم نیە و نەناردنی موچەی فەرمانبەران كارێكی نا دەستوریە و كێشەیەكی ئابوری گەورە دروست دەكات.



مەحما خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی كوردستانی بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: نەناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كێشەیەكی ئابوری گەورە لە هەرێم دروست دەكات و ئەو كێشەیە عێراقیش دەگرێتەوە چونكە ئابوری هەردوولا پێكەوەیە و هەروەها حكومەتی ناوەندی دەیەوێت فشار لەسەر هەرێم دابنێت بۆ ئەوەی بودجە پەسەند بكات بەڵام كورد سوورە لەسەر ئەوەی كەوا بودجە پەسەند نەكرێت بەبێ ڕەزامەندی كورد.



وتیشی: نەناردنی موچەی فەرمانبەران كارێكی نا دەستوری و نا یاساییە چونكە پێش چەند ڕۆژێك حكومەتی مەركەزی موچەی فەرمانبەرانی بەسڕەیان سەرف كرد و ناتوانن موچەی هەرێم بدەن.
Top