نوێنەرانی كورد بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەكەن

نوێنەرانی كورد بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەكەن
نەسرین ئەنوەر پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەكاتەوە.
روونیشیكردەوە، لە كارنامەی دانیشتنەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە تێیدا نییە، بۆیە ئەگەر ئەو خاڵەی تێدا نەبێ نوێنەرانی كورد بەشداری دانیشتنەكە دەكەن.
راشیگەیاند: بەڵام ئەگەر خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە بخرێتە نا كارنامەكە لە دانیشتنەكە دەكشێینەوە، چونكە بە پێی رێكەوتنی لایەنەكان لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە نابێ پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەو پرۆژە یاسایە بكات كە كێشەیەكی زۆری لەسەرە.
Top