مامۆستایەک لە سلێمانی خۆی خنکاند
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، راگه‌یاند: پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ مامۆستایه‌ك به‌ناوی (ه. ج. ح)، كه ته‌مه‌نی 26 ساڵه و ژنی نه‌هێناوه، له ماڵی خۆیاندا خۆی خنكاندووه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت، وتیشی: "ئه‌و مامۆستایه له خوێندنگه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی كهنهكهوهی شاری سلێمانی مامۆستایه، پێشتر نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كردووه له سنگی و له سه‌ریدا، ئه‌م ئێواره‌یه دایك و باوكی رۆشتوون بۆ بازاڕ خۆی به ته‌نها له ماڵه‌وه بووه، بۆیه خۆی به محاجه‌ره‌ی ماڵی خۆیاندا هه‌ڵواسیووه و خۆی خنكاندووه".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه "به‌وپێیه‌ی رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری بووه، پۆلیسی به‌ختیاری لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن، تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوانیش له شوێنی رووداوه‌كه بوون، ئێستا ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه، بۆئه‌وه‌ی هۆكاری راسته‌قینه‌ی رووداوه‌كه بزانرێت".
خه‌ندان
