سێ بنكەی هێزەكانی سەحوە لەپارێزگای کەرکووک تەقێنرانەوە
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە و شارەدێیەكانی كەركووك بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند؛ " كاتژمێر 11ی ئەمرۆ شەممە، تیرۆریستان سێ بنكەی هێزەكانی سەحوەیان لە گوندی ئسماعیل لە باشووری شاری كەركووك كە سەر بەبنكەی پۆلیسی مامایە تەقاندەوە و خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەتووەتەوە تەنها زیان بە بنكەكانی هێزەكانی سەحوە گەیشتووە.
