داعش، سلێمان بەگی چۆڵکرد و سوپایی عێراقیش هێشتا كۆنتڕۆڵی نهكردووه
سەرچاوەیەک لە ھێزە ئەمنییەکانی دووز بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند " دوای چەندین جار ھەوڵی ھێزەکانی سوپای عێراقی بۆ سەر شارەدێی سلێمان بەگ و دەرکردنی گروپی تیرۆریستی بەناو داعش لە ناوچەکە، بەڵام ھەواڵەکانیان سەرکەتوو نەبووە.
سهرچاوهكه گووتی: ئەمڕۆ گروپی تیرۆریستی بەناو داعش شاردێكهیان چۆڵکردووە و ھێزەکانی سوپایی عێراقی بەدووری کیلۆمەترێک دوورن لەو شاردێییە و ناچنە نێو شارەدێیەکەوە.
ئاماژەی بەوە کرد " ھێزەکانی سوپایی عێراقی مەترسی ئەوەیان لادروست بووە ئەمە پیلانێکی گروپی تیرۆریستی داعش بێت بۆ ئەوەی ھێزەکان بچنە نێو شارەدێیەکەوە دواتر ھێرشێکی پێچەوانەیان بکرێت سەر و ئەو ھێزە تووشی زیانێکی زۆربێت لەناوەڕاستی سلێمان بەگ
ئەوەیشی ئاشکراکرد " ھێزەکانی سواتی پارێزەگایی سەڵاح ددین و دیالە و بەغدا بوونیان ھەیە لە نزیک شارەدێی سلێمان بەگ و شارۆچکەی دووز لە گەڵ فەرماندەی ھێزەکانی دجلە عەبدولئەمیر زەیدی
