سلێمانی.. واده‌ی دابه‌شكردنی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانی تایبه‌ت دیاریكرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار راگه‌یاند: تا دوێنێ چوارشه‌ممه له سنووری پارێزگای سلێمانی، 281 هه‌زار كارتی ئه‌لیكترۆنی دابه‌شكراوه، له سبه‌ینێوه تۆ ماركردنی ئه‌لیكترۆنی ناوی هاوڵاتیان راده‌گیرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌و په‌نجه‌مۆره بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كاری پێناكرێت و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ش له سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یراندا ده‌ست به‌و پڕۆسه‌یه ده‌كرێت.
روونیشیكرده‌وه: بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو كارته‌كانی ده‌نگدانی تایبه‌ت و راگوێزراوان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كارته‌كانیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه له به‌غداوه بگاته سلێمانی و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووده‌ست به دابه‌شكردنی بكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ژماره‌ی كارتی راگوێزراوان 901 كارته، هی ده‌نگدانی تایبه‌ت له 50 هه‌زار زیاتره، هه‌روه‌ك تا ئێستاش 110 هه‌زار كارتی ئه‌لیكترۆنی هاوڵاتیان ماوه له به‌غداوه بنێردرێت بۆ سلێمانی.
خه‌ندان
