فوئاد حوسێن : پێشبینی دەکرێت تا ١٠رۆژی دیکە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێ کۆتایی پێبێت
د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لەو بارەوە یەوە رایگەیاند "کۆبوونەوەکە لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکرێت کە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا یەک کورسییان بەدەستھێناوە".
فوئاد حوسێن راشیگەیاند "پێشبینی دەکرێت تا ١٠ رۆژی دیکە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی نوێ کۆتایی پێبێت".
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکھێنانی حکومەت لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەریەکە لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی ئیسلامی کۆبووە.
