مه‌رزی باشماخ به فه‌رمی كرایه‌وه
له‌و مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ترمیناڵی مه‌رزی باشماخ پارێزگاری سنه و پارێزگاری سلێمانی ئاماده‌بوون.
پرۆژه‌ی ترمیناڵی مه‌رزی باشماخ 2 هه‌زار و 300 مه‌تری چوارگۆشه‌یه و زیاتر له یه‌ك ملیۆن و نیو دۆلار خه‌رجی كراوه. له‌و ترمێناڵهدا به‌شی گومرك و گواستنه‌وه و به‌شی پشكنین و پاسپۆرت دروستكراوه.
دوو ساڵ زیاتره ئێران خه‌ریكی دروست كردنی و گه‌وره‌تر كردنی مه‌رزی باشماخه، ئه‌و مه‌رزه له ساڵی 2007 وه‌ك مه‌رزی فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناسرا.
ئێران سێ مه‌رزی فه‌رمی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ریمی كوردستان هه‌یه كه بریتین له په‌روێزخان و باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران.
باس‌نیوز
