په‌یامی به‌رێز مه‌سرور بارزانی بۆ یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان
مه‌كته‌بیسكرتارییه‌تییه‌كێتیقوتابیان كوردستان
مه‌كته‌بیسكرتارییه‌تی لاوانی دیموكراتیكوردستان
سڵاوێكی گه‌رم... به‌بۆنه‌ی 61 ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی هه‌ردوو یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و لاوانی دیموكراتی كوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و له رێگه‌ی ئێوه‌شه‌وه ئه‌م ساڵیاده له هه‌موو قوتابی و لاوانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
رۆڵی توێژی لاوان و قوتابیان له شۆڕشه‌كان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد دیار و به‌رچاوه، شه‌هید و قوربانیه‌كانی ئه‌م دوورێكخراوه‌ش به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرن كه چۆن پێشتر شانی خۆیان دابووه به‌ر ئه‌ركی قوڕسی كوردایه‌تی، ئێستاش ده‌بێ خۆتان بۆ پێشهاته‌كان ئاماده بكه‌ن، به تایبه‌تی كه ناوچه‌كه له گۆڕانێكی خێرا دایه و پێشبینی ئه‌گه‌ری زۆری لێده‌كرێ. بۆ وه‌به‌رهێنانی ئه‌و ئه‌گه‌رانه به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیمانه‌وه، پێویسته‌خه‌باتی خۆتان بۆبونیاتنانوهوشیاركردنه‌وه‌یتوێژیقوتابیان و لاوان چڕبكه‌نه‌وه و ریزه‌كانی خۆتان یه‌كبخه‌ن تا به‌شدارێكی كارا وكاریگه‌ر بن له‌پێناویئاماده‌كردنیله‌شكرێكیبه‌توانا وشاره‌زابۆبه‌ڕێوه‌بردنو به دامه‌زراوه‌كردنی وڵات وگه‌شه‌پێدانیكۆمه‌ڵگاو‌به‌ره‌وپێشبردنیره‌وڕه‌وه‌یمێژوویگه‌له‌كه‌مان.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پاڵپشتی خۆمتان بۆ دووباره ده‌كه‌مه‌وه،كه هه‌میشه پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانتان ده‌بم، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردووش‌دا جێبه‌جێتان كردووه جێی شانازی هه‌موو لایه‌كه. دووباره پیرۆزه ساڵیادی دامه‌زراندنتان.
مه‌سرور بارزانی
17/2/2014
