حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵی جدی دایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران

 حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵی جدی دایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران
وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵی جدی دایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران.

سەفین دزەیی وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیاند: ھۆکاری دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەوە دەگرێتەوە کە بەغدا بەشە پارەی ھەرێمی کوردستان بەتەواوەتی رەوان نەکردوە وبەشێوەیەکی پچر پچر دەنێریت.

سەفین دزەیی گوتیشی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵی جدی دەدات، بۆ ئەوەی کێشەی کەمی پارە چارەسەر بکات ،بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەغداش گفتوگۆدەکات.

وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاند:ھەوڵدەدەین لەرێگەی چەند سەرچاوەیەک ئەو کێشەیە چارەسەر بکەین ولەھەفتەی رابردوش بڕیاردرا کە مووچەی وەزیر وبریکارو ئەوانەی بەپلەی وەزیر خانەنشین کراون 50%کەمبکرێتەوە وخەرجی وکرینیش راگیراوە تاوەکو کێشەکە چارەسەردەکرێت.










kdp
Top