ئەو خێزانانەی شیری منداڵانیان وەرنەگرتووە بە بڕێك پارە قەرەبوو دەكرێنەوە

ئەو خێزانانەی شیری منداڵانیان وەرنەگرتووە بە بڕێك پارە قەرەبوو دەكرێنەوە
خێروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند: لە ماوەی مانگی 3 تا مانگی 10ی ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی عێراق بەشە شیری منداڵانیان پێنەدراوە.
وتیشی: وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری داوە بە قەرەبووكردنەوەیان، بۆ ئەم مەبەستەش هەر خێزانێك بۆ هەر مانگێك بە بڕی 14 هەزار و 500 دینار قەرەبوو دەكرێتەوە.
راشیگەیاند: ئەو قەرەبووكردنەوەش لەو چوار چیوەیە كە مافی هاووڵاتیان نەفەوتێ و ئێستەكە چاوەڕوانی دابینكردنی بڕی پارەی پێویستین بۆ ئەوەی لە رێگەی بریكارەكانەوە پێیان بدرێ.
Top