له ئه‌مریكا پڕۆژه‌یاسایه‌ك بۆ ده‌رهێنانی ناوی پارتی و یه‌كێتی له لیستی تیرۆر ده‌خرێته‌ڕوو
له سه‌روتاری ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی ئه‌مریكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه پێویسته ئیداره‌ی ئۆباما چیدی پشت له كورد نه‌كات و زه‌ره‌ر به‌و په‌یوه‌ندییه گرنگه نه‌ده‌ن.
له‌مباره‌وه رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی ’هه‌رێمی كوردستان كه چوارگۆشه‌یه‌كی نێوان عێراق، توركیا، سووریا و ئێران كۆنتڕۆڵ ده‌كات، هه‌رێمێكی دیموكراسی، عه‌لمانی، هاوپه‌یمانی رۆژئاوا و دوژمنی سه‌رسه‌ختی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه’.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ’هه‌ر بۆیه هیچ شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بڕیار بوو به‌سه‌ردانێك بگاته ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه، ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ردانه بوو’.
له درێژه‌دا ئه‌و رۆژنامه ئه‌مریكییه ئاشكرای كردووه ’بارزانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی نه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما و كۆنگرێس ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان چاك نه‌كردبووه‌وه كه بووبووه هۆی دروستكردنی هه‌ستیاریی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و كورد، كه ئه‌ویش له ساڵی 2001ه‌وه به‌پێی یاسایه‌كی نوێی ئه‌مریكا، هه‌ر پارتێك شه‌ڕی چه‌كداری دژی ده‌سه‌ڵاتداری وڵاته‌كه‌ی كردبێت، رێكخراوێكی تیرۆریستییه و له‌و كاته‌شه‌وه ناوی پارتی و یه‌كێتی له‌و لیسته‌دا هه‌یه و لانه‌براوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان هاوپه‌یمانێكی نزیكی ئه‌مریكا بوون’.
به‌پێی رۆژنامه‌كه بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌مریكا به‌ڵێنی به‌كورد داوه ناوی پارتی و یه‌كێتی له‌و لیسته ده‌ربێنێت، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كه‌ی نه‌بردووه‌ته سه‌ر و ده‌ڵێ ’ئه‌م كێشه‌یه، له‌م ساته هه‌ستیاره‌دا زه‌ره‌ری به‌و په‌یوه‌ندییه گرنگه گه‌یاندووه و واشنتنیش به‌رپرسیاری یه‌كه‌مه له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا’.
دواتر واشنتن پۆست كه رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له ئیداره‌ی كۆشكی سپیيه بڵاوی كردووه‌ته‌وه ’سیناتۆر جۆن مهككاین پێشڕه‌وی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كردووه بۆ لابردنی ناوی پارته كوردییه‌كان له‌و لیسته و به‌نیازیشه له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی داهاتوودا، به هاوكاری ئیداره‌ی ئۆباما پڕۆژه یاسایه‌ك پێشكه‌شی كۆنگرێس بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پارتێكی ئه‌و لیسته به‌تایبه‌تی حیسابی بۆ بكرێت، نه‌ك هه‌موو به‌گشتی ته‌ماشا به‌كرێت و ئه‌و پارته كوردییانه له‌و لیسته‌دا بێنه ده‌ره‌وه و بارزانیش كاتێك دیاریی بكات تاوه‌كو سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات ’.
