سلێمان بەگ: شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و داعش بەردەوامە

سلێمان بەگ: شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و داعش بەردەوامە
شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراق و گروپە تیرۆریستیەكانی سەر بەداعش لەناحیەی سلێمان بەگی سەر بەقەزای خورماتوو بەردەوامە و بەهۆیەوە دەیان خێزانی ئەو ناحیەیە ئاوارەی قەزای خورماتوو بوون.
تالیب محەمەد بەرێوەبەری ناحیەی سلێمان بەگ راگەیاند: شەر و پێكدادان چەند رۆژێكە لەنێوان هێزەكانی سوپای عێراق و گروپەكانی سەر بەرێكخراوی تیرۆریستی داعش تا درەنگانی دوێنیچ شەو بەردەوامە.
راشیگەیاند: لەو شەڕانەدا تیرۆریستان چەكی قورسیان بەكار دەهێنا و سوپای عێراقیش بەفرۆكەی چەنكی هێرشی كردەوە سەر چەند ناوچەكی دەوروبەری ناحیەی سلێمان بەگ كەوا گروپە تیرۆریستیەكان خۆیان لەو شوێنانەدا حەشاردابوو و بۆردومانی چەند شوێنێكیان كرد و ژمارەیەك تیرۆریستیان كوشت.
Top