مووچه‌ی مانگی یه‌كی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت
ره‌شید تاهیر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی رای گه‌یاند، حكومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها مووچه‌ی مانگی یه‌كیان ناردوه، پاره‌ی تریان وه‌كو وه‌به‌رهێنان و خه‌رجییه‌كان نه‌ناردوه، گوتیشی: ’تاوه‌كو ئێستا به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ مانگی شوبات ره‌وانه نه‌كردوه، له كاتێكدا مووچه‌ی بۆ پارێزگاكانی تر ره‌وانه كردوه، به‌ڵام هی هه‌رێمی كوردستانیان نه‌ناردوه’.
ره‌شید تاهیر رونیشیكردووه رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێك ده‌چنه به غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه داراییه. گوتیشی: ’تاوه‌كو گفتوگۆ و دانوستاندن هه‌بێت ئومێدی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌یه’.
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له‌م هه‌فته‌یه مووچه‌ی مانگی یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت، گوتیشی: ’بۆ مووچه‌ی مانگی یه‌ك ته‌نها مووچه‌ی پێشمه‌رگه ماوه، مووچه‌ی ئه‌وانیش له‌و هه‌فته‌یه دابه‌ش ده‌كرێت’.
له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ره‌شید تاهیر گوتی: ’ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره‌مان بۆ ره‌وانه نه‌كات، ئه‌وه وه‌كو مانگی رابردوو له‌و مانگه‌شدا مووچه دوا ده‌كه‌وێـت و له كاتی خۆیدا نادرێت’.
گوتیشی: ’ئه‌و هاوكاریه‌ى وهبهرهێننهرانیش بۆ بانكه حكومییه‌كان كردویانه ره‌نگه ته‌نها به‌شی مووچه‌ی یه‌ك وه‌زاره‌ت بكات، بۆیه به‌م شێوه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت’.
باس‌نیوز
