كۆبونەوە هاوبەشەكەی هەرێم و بەغدا دەستی پێ كرد

كۆبونەوە هاوبەشەكەی هەرێم و بەغدا دەستی پێ كرد
پێش كەمێك كۆبونەوە هاوبەشەكەی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەردوولا دەستی پێ كرد.

سەرچاوەیەكی باوەڕ پێ كراو بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: ئێستا بەئامادەبوونی هەر سێ سەرۆكایەتی پەرلەمان و رۆژ نوری شاوێس نوێنەری هەرێمی كوردستان و حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە و سەرۆكی لیستە سیاسیەكان و سەرۆكی لێژنەكان و عەلی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەمانەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت كەریم لعێبی وەزیری دارایی سەفائەدین سافی و پارێزگاری بانكی مەركەزی لە بەغدا ئامادەی كۆبونەوەكە بوون و بڕیارە باس لەچەند پرسێك بكرێت لەوانەش كێشەی بودجە و نەوت و پێشمەرگە وچەند پرسێكی دیكە و ئەم كۆبونەوە بۆ دانانی میكانیزمێك بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان دێت.
Top