ئاسایشی ئەلكترۆنی گەورەترین هەڕەشەیە و زۆر زەحمەتە بە ئاسانی دابین بكرێت
هەروەها سۆریل دەڵێ: لە ژێر رۆشنایی ئەو هێزەی كۆمپیوتەر هەیەتی و ئەو هێزەی لە لێهاتووی بواری كۆمپیوتەردا هەیە. پێموایە ئەوە گۆڕانكاریەكی شۆڕشگێڕییە كە چۆن كومپیوتەر.. دەبێتەهۆی گۆڕینی هێز و دەبێتەهۆی گۆڕینی ئاسایش. من تەواو هاوڕام لەگەڵتاندا كە لە ئایندەدا ئاسایش بە تەواوەتی سێبەری (CYBER CECURITY) باڵی بەسەردا دەكێشێت. پێموایە ئەمە كێشەیەكی دیاریكراوە لە رۆژئاوادا كە خەڵكی بیرۆكەیەكی لیبراڵی هەیە لەبارەی ئازادی رادەبڕین و چەندین مەسەلەی دیكەوە كە زۆر زەحمەتە بەسەر جیهانی ئەنتەرنێتدا (CYBER WORLD) پیادە ببێت، لە (CYBER WORLD)دا پەرەسەندنێك هەیە ئەوە دەردەخات كە رەنگە سنورداركردنی ئازادیی رادەبڕین وەك پێویست سنوورداركردنێكی بەهێز نەبێت، نازانم چیرۆكی ئەو ئافرەتەتان لە بەریتانیا بیستووە كە قەناعەتی بە حكومەت كرد بۆ ئەوەی وێنەی ئافرەتێك بخاتەسەر دراوی وڵاتەكە، واتە ئەم ئافرەتە توانیتی قەناعەت بە حكومەتی بەریتانی بكات كە وێنەی ئافرەتێكی رۆماننووسی بە ناوبانگ بخاتەسەر دراوی وڵاتەكە.
شایانی باسە تۆم گوتی: دەكرێت لە رووی تەكنیكیشەوە كارێك بكرێت، واتە هەمان ئەو تەكنیكانەی هاككەرەكان لە دژی حكومەتەكان بەكاری دەهێنن لە دژیان خۆیان بەكار بهێنرێتەوە، ئەمە بەشێكە لە كێشەیەكی تەكنۆلۆجی، بەڵام بە شێوەیەكی سەرەكی ئەمە كێشەیەكی سیاسییە. ئەوەی پەیوەندی بە هاككەرانەوە هەبێت ئەوا تێڕوانینی خۆیان هەیە لەبارەی ئەوەی چۆن ئەنتەرنێت بپارێزرێت، واتە تەنها تێڕوانینیان نییە لەسەر جۆری سیاسەتی ئاسایی، هیچ بەدیلێك نییە هەر دەبێت دەست بە گفتوگۆ بكرێت لەگەڵیاندا. لایەنێكی دیكە مەسەلەی تاوانی ئەنتەرنێت و تیرۆریزمی ئەنتەرنێتە، من دڵنیانیم لەوەی نموونەی زۆرمان هەبێت لەبارەی تیرۆریزمی ئەنتەرنێت (CYBER TERRORISM)ـەوە.
بۆ خوێندنی ئەم بابەتە ژمارەی(964)ی گۆڤاری گوڵان.
