سبەی بە سەرپەرشتی دكتۆر رۆژ نووری شاوێس كۆبوونەوەیەك بەڕێوەدەچێ

سبەی بە سەرپەرشتی دكتۆر رۆژ نووری شاوێس كۆبوونەوەیەك بەڕێوەدەچێ
پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی نەسرین ئەنوەر رایگەیاند: لە چوار چیوەی هەوڵەكاندا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بڕیار وایە سبەی پێنجشەممە كۆبونەوەیەك لە بەغدا بەڕێوەبچێ.
روونیشیكردەوە: كۆبوونەوەكە دكتۆر رۆژ نوری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی دەكات و چاوەڕوان دەكرێ حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزەو ژمارەیەك لە وەزیرانی عێراق و سەرۆكی كوتلە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراقیش ئامادە بن.
ئەوەشی خستەروو، گفتوگۆیەكی چڕ لە بارەی پرسی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكرێ و تاوتوێی پرسی پێدانی بەشە بوودجەش بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێم دەكرێ.
Top