بۆ یەكەمجار سروودی ئەی رەقیب لە رێوەڕەسێكی فەرمی ئێراندا لێدەدرێت
سەنگەر عەبدولرەحمان، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، كە ئەمساڵ مەراسیمەكە جیاوازە و میوانێكی زۆر و نوێنەری زۆربەی لایەنەكان ئامادەن، بەڵام نە مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئامادەی مەراسیمەكە نين.
گوتیشی "بۆ یەكەمجار لە ئاهەنگی ساڵیادی شۆڕشی كۆماری ئیسلاميی ئێران سروودی ئەی رەقیب لێدراو هەموو ئامادەبوانیش بە كونسوڵی ئێرانیشەوە هەستانە سەرپێ".
رووداو
