سبەی ئەم سێ وەزارەتە مووچە وەردەگرن

 سبەی ئەم سێ وەزارەتە مووچە وەردەگرن
حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی چوارشەممە مووچەی هەرسێ وەزارەتی كارەبا، تەندروستی و گەشتوگوزار دابەش دەكات.

دلێر تارق، گوتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، كە سبەی چوارشەممە مووچەی هەردوو وەزارەتی كارەباو گەشتوگوزار دابەشدەكەن و فەرمانبەرانی سەر بەو دوو وەزارەتە دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.

سەرچاوەیەك لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیش بە رووداوی راگەیاند، كە سبەی وەزارەتەكەی ئەوانیش مووچە دابەشدەكات.

مووچەی مانگی یەكی بەشێك لە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستای دواكەوتووە، ئەمەش زنجیرەیەك ناڕەزایی و خۆپێشاندانی لە هەولێرو سلێمانی لێكەوتەوە.

بریكاری وەزارەتی داراییش خەتاكە دەخاتە ئەستۆی حكومەتی عێراق و دەڵێ ئەوان درەنگ مووچەیان ناردووە.










رووداو
Top