لەیلا زانا و سری سورەییا نامەکەی ئۆجەلانیان گەیاندە بارزانی

 لەیلا زانا و سری سورەییا نامەکەی ئۆجەلانیان گەیاندە بارزانی
ئەمڕۆ سێشەممە 11.2.2014، لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا لەگەڵ سری سورەییا ئۆندەر، جێگری هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان HDP لە پیرمام سەردانی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستانیان كرد.

وەك پێشتر بڵاوبووەوە، ئامانجی سەردانەكەیان بۆ گەیاندنی نامەیەكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانە بۆ بارزانی، كە بە گوتەی زانا و ئۆندەر ناوەڕۆكی نامەكە باس لە هەنگاونانی جدیی بۆ بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ‌و دۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان دەكات.







رووداو
Top