وەزیرێكی كورد: ئەمڕۆ پرسی ناردنی بوودجەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا یەكلایی دەكەینەوە

وەزیرێكی كورد: ئەمڕۆ پرسی ناردنی بوودجەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا یەكلایی دەكەینەوە
دوای دوێنێ حكوومەتی عێراق بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی بوودجەی رەوانەی بانكەكان كرد لەسەرجەم عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، ئەمەش نارەزایی نوێنەرانی كورد لە بەغدای لێكەوتەوە.
خێروڵا حەسەن وەزیری بازرگانی عێراق لە فراكسۆنی هاوپەیمانی كوردستانی رایگەیاند: ئەمڕۆ پرسی ناردنی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە یەكلایی دەكەنەوە.
وتیشی: ئەگەر نەتوانرا لە هەوڵەكانمان سەركەوتوو نەبووین لە ناردنی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، سەرجەم نوێنەرانی كورد لە حكوومەتی عێراق تاوتوێی ئەو پرسە دەكەین و دوا بڕیاری خۆشمان دەدەین بەوەی چۆن چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین.
Top