فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی لە دوو شوێنی جیاوە خۆپیشاندان دەکەن

فەرمانبەرانی کارەبای سلێمانی لە دوو شوێنی جیاوە خۆپیشاندان دەکەن
لە چوارچێوەی هەوڵ و ناڕەزایەتیەکانی فەرمانبەران بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە ، هەر ئەمرۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی مانیان گرت و نەچوونە سەرەکارەکانیان، هاوکات لە دوو شوێنی جیاوە شەقامی سلێمانیان گرت.


فەرمانبەران ڕایدەگەیەنن بۆ چەند جارێک مووچەیان دواکەوتووە، کە کاریگەری زۆری لەسەر ژیان و گوزەرانیان کردوە و تووشی چەندین کێشەو گرفتی کردوون .

فەرمانبەران داواکارن حکومەت هەرچی زووە کیشەکانیان چارەسەر بکات و لە مەو دواش بەهیچ شێوەیەک مووچەکەیان دوانەکەوێت.
Top