لە قەرەتەپە بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە
سەرچاوەیەکی ئەمنی بەرپرس لە ناحیەی قەرەتەپە بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ تەقینەوەکە لە شەقامێکی سەرەکی ناحیەکە بووە و بە ھۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراق برینداربووە و ھەروەھا ئۆتۆمبیلەکەش بە تەواوی تێشکاوە. ئاماژەشیدا، پاش رووداوەکە ھێزێکی ئەمنی دیکە گەیشتۆتە ناوچەکە و لێکۆڵینەوەکان دەستی پێکردووە.
لە دوای رووخانی رژێمی بەعسەوە ناحیەی قەرەتەپە کە لەبنەرەتدا سەر بە شارۆچکەی کفرییەو گواستراوەتەوە سەر پارێزگای دیالە، بە یەکێک لە ناوچەکە ئارامەکان ئەژماردەکرێت، بەڵام ماوەیەکە ناوبەناو کردەوەی تیرۆریستی تێدا روودەدات.
