تیرۆریستان لە پارێزگای کەرکووک سەری سێ کەسیان بڕی
بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی داقوق، عەمید كاوە غەریب، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " دوای ئەوەی سێ هاووڵاتی عەرەبی گوندی عومەر بن خەتابی سەر بەشارۆچكەی داقوق دەچنە شارەدێی ڕەشادی باشوری خۆر ئاوای شاری كەركووك، لەلایەن گروپێكی تیرۆریستییەوە رفێنران و دواتر تەرمەكانیان بە سەربڕوای لە شارۆچكەی بێجیی سەر بەپارێزگەی سلاحە دین دۆزرایەوە.
