خورماتوو. تەرمی دوو هاووڵاتی دۆزرایەوە

خورماتوو. تەرمی دوو هاووڵاتی دۆزرایەوە
لەگوندی پیر ئەحمەدی سەر بە قەزای خورماتوو تەرمی دوو هاووڵاتی دۆزرایەوە كەوا ئاسەواری گوللە بەگیانیانەوە بووە.
سەرچاوەیەك لەسەنتەری چالاكیە هاوبەشەكانی قەزای خورماتوو راگەیاند: لەسەر رێگای گشتی خورماتوو – تكریت و لەنزیك گوندی پیر ئەحمەدی سەر بەقەزای خورماتوو چەند چەكدارێكی نەناسراو هەڵدەكوتنە سەر دوو هاووڵاتی و دەسترێژی گوللەیان لێدەكەن و دەیانكوژن.
راشیگەیاند: دوای لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بۆمان دەركەوت كوژراوەكان لەلایەن گروپی تیرۆریستی داعشەوە كوژراون و خەڵكی شاری موسڵن و لەئێستادا تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە.
Top