لە دووز خوماتوو ٦ پۆلیس کوژران
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی دووز، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: " گروپە تیرۆریستییەكان ئەمشەو لە سەر ڕێگەی گوندی یەنگیجە سلاح الددین هێرشیان کردە سەر یاریگایەكی ئەو شارۆچكەیە و شەش پۆلیسی پاسەوانی ئەو یاریگایەیان تیرۆر کرد.
سەرچاوەکە، گوتی: " سەرجەم ئەو پۆلیسانەی تیرۆركران لە نەتەوەی توركمانی شیعە مەزهەبی شارۆچكەی دووزن و لێكۆڵینەوەكان لە بارەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەستیان پێكردووە .
