پەرلمانتاریك: تا ئێستا دیار نیە مالكی هەمان پۆستی بۆ جاری سێیەم پێ دەدرێت یان نا

پەرلمانتاریك: تا ئێستا دیار نیە مالكی هەمان پۆستی بۆ جاری سێیەم پێ دەدرێت یان نا
پەرلمانتاریكی موتەحیدون پێی وایە كە ناكرێت هەڵبژاردن دوابخرێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت ودانانی مالكی بۆ جاری سێیەم لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران پێویستی بەرێكەوتنی سیاسی هەیە.



ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی موتەحیدون، محەممەد ئیقبال، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: هەرچەندە لەگۆڕەپانی سیاسی عێراق كێشەی زۆر هەیە، بەڵام دواخستنی هەڵبژاردن زۆر زەحمەتە چونكە ئەو پرۆژە یاساییە لەپەرلمان پەسەند كرا و بەدەیان بڕگەی تێدایە كە ناكرێت هەڵبژاردن دوابخرێت و ناكرێت شەڕی ئەنبار ببێتە هۆییەك بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و پێوستە بۆ ئەنجام دانی لەسات وكاتی خۆیدا پێكەوە كار بكەین.



محەممەد ئیقبال، گوتی: سەبارەت بە پێدانی نوری مالكی ویلایەتی سێیەم ئەوە لەنێو لیستە سیاسیەكاندا پێویستی بەرێكەوتنیكی سیاسی گەورە هەیە و ئەم رێكەوتنە دوای هەڵبژاردن دەبێت وهەر لیستیك بەرژەوەندی خۆی دەوێت و تا ئێستا دیار نیە ئایا مالكی ئەو پۆستەی پێ دەدرێتەوە.



بە گوتەی ئیقباڵ، ئەگەر ئێستا باس لەپێدانی مالكی بۆ جاری سێیەم بەسەرۆكی وەزیران تەنها پروپاگەندەی هەڵبژاردنە و لەلایەن لیستی دەوڵەتی یاساوە ئەو پروپاگەندەیە جێبەجێ دەكرێت بۆ ئەوەی وا نیشانی هاوڵاتیان بدەن كە دەتوانین هەمان دەنگ بەدەست بهێنین، بەڵام تا ئێستا هیچ شتیك لەو باریەوە دیار نییە،



شایەنی باسە، ماوەیەكە لیرە ولەوی دەنگوی ئەوە هەیە كە بەهۆی شەڕی ئەنبار پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراق دوا دەخرێت وچەند لایەنیكی سیاسیش لەسەر ئەنجام دانی لەسات وكاتی خۆیدا سوورن.
Top