ههموو پێكهاتهكانی عێراق كێشهیان لهگهڵ نوری مالیكی و لیستی دهوڵهتی یاسا ههیه
هەروەها لە درێژەی دیمانە كەدا ئەیاد سامەڕایی دەڵێ: ئەگەری ئەوە هەیە، حكومەتی داهاتوو حكومەتی هاوبەشایەتی و شەراكەت نەبێت، ڕەنگە بە هۆی ئەو ناكۆكیانەوە ناچار بن شێوەیەك لە شێوازەكانی حكومەتی زۆرینە ڕابگەیەنن، چاوەڕوانم جۆرێك لە گۆڕانكاری لە ڕێچكەی گشتیدا لە پاش هەڵبژاردنەكانەوە دروست بێت.
لە بەردەوامی دیمانە كەیدا سامەڕایی وتی: پەرلەمان دەسەڵاتی لا نییە، بەڵكو دەسەڵات لای ئەو لایەنانەیە كە خاوەنی بڕیارو هێزن، ئەوان دەتوانن بۆ بەرانبەرەكانیان نەرمی نیشان بدەن تا چارەسەر بدۆزنەوە، پێویستە ئەوان ئامادەیی نیشان بدەن تا ئاڕاستەكان دیاری بكرێت،سەبارەت بە پەرلەمان تەنیا ئامادەییە، ئەگەر هەبوونی نەبێت پەرلەمان ناتوانێت شتێك بكات، لەو بڕوایەدام ئەو هەڵچوون و هەرایەی لە ژینگەی ئەنبار دروست بووە، پێویستی بە چارەسەرێكی حەكیمانەیە، حیكمەت لەوەدایە حكومەتی ناوەندی یان لۆكاڵی لە ڕێی پەرلەمانەوە كار بكات بۆ ئەهوەنكردنەوەی جەماوەر، چونكە جەماوەری ئەو شارە لەگەڵ لایەنە تیرۆریستیەكان ڕێك نین، بەو شێوەیە بتوانرێت متمانەی جەماوەر بگەڕێنرێتەوە، تا جەماوەری ئەو ناوچانە وابەستە بێتەوە بەلای حكومەتەوە ئەو كاتە زەمینەساز دەبێت بۆ ئەوەی ئەو ناوچانە لەلایەن تیرۆرستانەوە قۆرخ نەكرێن، ئەم ڕێگایە باشترە لەوەی جەماوەری ئەو ناوچانە پەراوێز بخرێن و لە ناوچەكانیان دوور بخرێنەوە، یەكەمین چەكی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئەوەیە چۆن وا لە جەماوەر دەكەیت پاڵپشتی حكومەت بن و متمانەیان پتەوبكەن، ئەمە تەنیا ڕێگەیە بۆ چارەسەرێكی مەبدەئیانە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم بابەتە لە گۆڤاری گوڵان ژمارە(963)یە.
