مه‌حموود عوسمان: رێگای چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا دادگای فیدراڵە
مه‌حموود عوسمان له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی هەواڵی سۆمه‌رییه نیوز گووتی: ڕیشه‌ی ناکۆکییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌هۆی نه‌بوونی یاسای نه‌وت و گازه، ئەم کێشەیەش گرێدراوی چەندین کێشەی دیکەیە کە هەر لایەک خوێندنەوەیەکی بۆ پرسەکە هەیە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانتارە کوردستانیەی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌شی دا که کێشه و ناکۆکییه‌کانی دوو لایه‌ن له‌سه‌ر پرسه‌کانی نه‌وت و گاز که‌ڵه‌که بووه و باشتره بۆ چاره‌سه‌رکردنیان دادگه‌ی فیدڕاڵ حه‌که‌م بێت لە نێوان هەردوولا دا . مەحمود عوسمان گووتیشی: ده‌ستێوه‌ردانی تورکیا له‌م پرسه و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته‌کانی واشنتۆن له‌سه‌ر کێشه‌کان و هه‌ناردنی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان کێشه‌که‌ی قووڵتر کردۆته‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی به‌رده‌وامیی ناکۆکییه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن.
