كورد ترسی هەیە لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بوودجە بخوێندرێتەوە

كورد ترسی هەیە لە دانیشتنی سبەی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بوودجە بخوێندرێتەوە
دوای ئەوەی لە چەند دانیشتنی رابردوودا پەرلەمانی عێراق نەیتوانی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق بكات و پەرلەمان لە هەوڵەكانی شكستی هێنا، چاوەڕوان دەكرێ لە دانیشتنی سبەی دا بتوانرێ خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە بكرێ.
عارف تەیفوور جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پەرلەمانتارانی عێراقییە و موتەحیدون ئامادەی دانیشتنەكانی رابردووی پەرلەمان نەدەبوون چونكە رایانگەیاند بوو تا كێشەكانی ئەنبار نەخرێتە ناو كارنامەی پەرلەمان ئامادەی دانیشتنەكان نابن.
وتیشی، سەرۆكی پەرلەمان گفتوگۆ كردن لە بارەی دۆخی ئەنباری خستۆتە ناو كارنامەی دانیشتنی سبەی، بۆیە چاوەڕوان دەكرێ پەرلەمانتارانی عێراقییەو موتەحیدون بگەڕێنەوە نا دانیشتنەكان و بەو هۆیەوە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاسای بوودجە بكرێ.
Top