وەزارەتی ئەوقاف داوا دەكات باجی فڕۆكەخانە لەسەر عومرەكاران نەمێنێت

وەزارەتی ئەوقاف داوا دەكات باجی فڕۆكەخانە لەسەر عومرەكاران نەمێنێت
لەگەڵ دەستپێكردنی گەشتی ڕاستەوخۆی عومرەكارانی هەرێمی كوردستان لەبەرواری 31-1-2014 وە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلیمانی بەپسولەی هێڵە ئاسمانییەكانی عیراق بڕی (15) دۆلار باجی فڕۆكەخانە لەهەر عومرەكارێكی هەرێم وەردەگرن.


لەم بارەیەوە مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێم نیگەرانی وەزارەتی ئەوقافی لەسەر وەرگرتنی ئەم 15) دۆلارە لە عومرەكاران دەربڕی".

جەختیشی كردەوە كەوا بەنوسراوی فەرمی داوامان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كردووە كە ئەم باجە لەسەر عومرەكاران هەڵبگرێت".
Top