سێشەممەی داهاتوو لە هەولێر كارتی زانیاری دێتە دابەش كردن

سێشەممەی داهاتوو لە هەولێر كارتی زانیاری دێتە دابەش كردن
هیندرێن محەمەد بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند: ئەمرۆ كارتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق گەیشتە ئۆفێسی هەولێر.
راشیگەیاند: چاوەڕوان دەكرێ رۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بنكەكانی دەنگدان كارتەكان بێتە دابەش كردن، پێویستە سەرجەم هاووڵاتیان سەردانی ئەو بنكانە بكەن بۆ وەرگرتنی فۆرمەكە تا بتوانێ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات.
وتیشی: تا ئێستە بە فەرمی داوامان لە حكوومەت نەكردووە بۆ ئەوەی ئەو رۆژە بكرێتە پشوو.
Top