مه‌راسیمی یادی شەهیدانی یه‌كی شوبات به‌رێوه‌چوو
له‌و یاده‌دا کە كه‌سوكاری شه‌هیدانی یه‌كی شوبات ئاماده‌بوون، بەرپرسان و نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی كوردستان و نوێنه‌ری وڵاتانی دۆست له‌گه‌ڵ كوردستان، تاجه گوڵینه‌یان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی یه‌كی شوبات دانا.
عه‌دنان موفتی یه‌كێك له ڕزگاربووانی كاره‌ساته‌كه بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان گوتی: ڕوودانی كاره‌ساتی یه‌كی شوبات زه‌نگێكی مه‌ترسیداربوو بۆ گه‌لی كورد كه تیرۆرستان ده‌یانه‌ویست ژیان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بگۆڕن، به‌ڵام ئێمه له كوردستان به برایه‌تی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و په‌ره‌پێدانی كوردستان وه‌ڵامماندانه‌وه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا موفتی ڕونی كرده‌وه كه هاووڵاتیانی كوردستان هۆشیارانه هاتوونه‌ته مه‌یدانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، سه‌رله‌به‌ری ئاوەدانی و گه‌شه‌سه‌ندنی كوردستان و پته‌وبوونی بیروباوه‌ڕو بنیادنانه‌وه‌ی كوردستانیش ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خوێنی شه‌هیدانی كوردستان ده‌كرێت و ئێمه‌ش شانازی به شه‌هیدانی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین.
له 1ی شوباتی 2004دا لهدهمهوبهیانیدا یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، تیرۆرستان له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردوو باره‌گای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مه‌ڵبه‌ندنی سێی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرده ئامانج، به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌و سه‌ركرده‌ی سیاسی و هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر بوونه قوربانی كه بۆ جه‌ژنه پیرۆزه له‌و دوو باره‌گایه بوون.
