لەم هەفتەیەدا ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە

لەم هەفتەیەدا ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە
بەپێی پێشبینیەکانی فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، لەم هەفتەیەدا ئەگەری بارینی باران و بەفر هەیە.



بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی، دارا حەسەن، لەلێدوانێکدا گوتی: "لەدوێنێوە کاریگەری شەپۆلێک لەباکوری هەرێمەوە ڕووی کردۆتەوە سلێمانی و بە ڕەشەبا مەزەندە دەکرێت ".





دارا حەسەن گوتی:"پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی باران بارین و بەفر سلێمانی بگرێتەوەو تاکو ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بەردەوام کاریگەری لەسەر ناوچەکە هەبێت".







پەیامنێر
Top