له یادى شه‌هیدانى 1ى شوباتدا..
تیرۆرستان به‌و هێرشه‌یان كه كردیانه سه‌ر هه‌ردوو باره‌گاى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌ڵبه‌ندى سێى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و ده‌سته‌یه‌كى بژاره‌ى له سه‌ركرده و به‌رپرسان و كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانى كوردستانیان شه‌هید و بریندار كرد، ویستیان به‌ر به پێشكه‌وتنه‌كان و پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ى كوردستان بگرن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه خوێنى ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزانه بووه هه‌وێنى كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامى و برده‌ودانى زیاتر به دابینكردنى سه‌قامگیرى و ئارامى و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنى كوردستان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه.
له‌م یاده‌دا دروود و سڵاو بۆ گیانى پاكى شه‌هیدانى یه‌كى شوبات ده‌نێرین و سه‌رى ڕێز و نه‌وازشمان له‌به‌ردم گڵكۆى پیرۆزیان داده‌نه‌وێنین و په‌یمان بۆ هه‌موو شه‌هیدانى كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه له كاروانى پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین.
نه‌مرى و سه‌رفرازى بۆ شه‌هیدان، هه‌میشه یادیان به زیندوویى ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
1ى شوباتى
