سبه‌ی كارتی زانیاریی ده‌نگدان له كه‌ركوك دابه‌ش ده‌كرێت
عه‌بدولباست ئه‌حمه‌د به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندنی ئۆفیسی كه‌ركوكى كۆمیسیۆنى باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان راگه‌یاند بڕیاره له دوای گه‌یشتنی كارتی زانیاری ده‌نگدان بۆ پارێزگای كه‌ركوك، دواى رێكخستنی كارته‌كان و دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانى تۆمارى ده‌نگداندا، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه ده‌ست بكرێت به‌دابه‌شكردنی ئه‌و كارتانه به‌سه‌ر هاووڵاتییانی شاره‌كه.
گوتیشی 'داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین سه‌ردانى ناوه‌نده‌كانى تۆمارى ده‌نگدان بكه‌ن، كه‌وا 43 ناوه‌ندى ده‌نگدانه له پارێزگاى كه‌ركوكدا بۆ ئه‌وه‌ى كارتی زانیاری ده‌نگدان وه‌ربگرن و هه‌ر سه‌رۆك خێزانێكیش ده‌توانێت له بری ئه‌ندامانى تر‌ى خێزانه‌كه‌ى كارته‌كان وه‌ربگرێت'.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق كه‌وا بڕیاره له 30/4/2014دا له سه‌رتاسه‌رى عێراقدا به‌رێوه‌بچێت.
باس‌نیوز
