یەکەم راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاو دەکرێتەوە

 یەکەم راپۆرتی مانگانەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڵاو دەکرێتەوە
راپۆرتەکە دوا زانیاری سەبارەت بە بەرهەمهێنان و هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستان و پاڵاوتنی ناوخۆیی و بەکاربردن و چالاکی بیرە نەوتەکان و ژمارە و نەخشەی سەکۆکانی هەڵکەندنی نەوت و ژمارەکانی دامەزراندن و چالاکی بیرە نەوت و دوایین زانیاری سەبارەت بە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش لەخۆ دەگرێت.

راپۆرتەکە یارمەتی هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان و دەزگاکانی راگەیاندنی ئارەزوومەند دەدات لە نزیکەوە ئاگاداری چالاکیەکان و بەرەوپێشچوونی پیشەسازی نەوت بن لە هەرێمی کوردستان. چەند بەشێکی نوێی زانیاری لە مانگەکانی داهاتوودا بۆ راپۆرتەکە زیاد دەکرێت.

یەکەم راپۆرت، کە ئەمڕۆ بڵاو کراوەتەوە، چالاکیەکانی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2013 لەخۆ دەگرێت. هەردوو راپۆرتی مانگی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەمی 2013 لە ئامادەکردندان و لە ناوەڕاستی شوباتدا بڵاو دەکرێنەوە. دواتر بەشێوەیەکی مانگانە دەردەکەون.

ئەم راپۆرتە مانگانەیە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە شەفافیەتەوە. هەموو راپۆرتەکان بە زمانی ئینگلیزی و کوردی لەسەر پێگەی وەزارەت، کە بەم زووانە رادەگەیەنرێت، دادەنرێن . وێنەی چاپکراوی راپۆرتەکانیش بەردەست دەخرێن و وێنەیەکیش بە زمانی عەرەبی لە ئامادەکردندایە.



لێرە كلیك بكە بۆ خوێندنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌


Top