كورد دژی دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە موسڵ
سەعید مەموزینی كارگێری لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: پێشنیازی دواخستنی هەڵبژاردنەكە لە 30ی نیسانی ئەمساڵ بە بیانووی خراپبوونی بارودۆخی ئەمنی هیچ پاساوێك هەڵناگرێ.
وتیشی: بە بەراورد لەگەڵ پێشتر بارودۆخی ئەمنی ئێستای موسڵ لەگەڵ چەند ساڵ بەر لە ئێستە زۆر باشترە.
راشیگەیاند: كورد بە هەموو شێوەیەك خۆی بۆ ئەو هەڵبژاردنە ئامادە كردووەو پێشبینی دەكەین وەك هەڵبژاردنەكانی پێشوو بتوانین ژمارەیەكی زۆری دەنگ و كورسی بە دەست بهێنین.
