لە یلا زانا سەردانی هەولێر و قەندیل دەکات
به‌پێی هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی کوێتی: له‌یلا زانا ڕۆژی ڕابردوو له زیندانی ئیمرالی دوای ئەوەی دیداری لە گەڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌که‌که سازکرد وا بریارە بۆ گه‌یاندنی نامه و په‌یامی ئۆجه‌لان بێته هه‌رێمی کوردستان و لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار بکات .
له‌یلا زانا کە لەرێگای رەزامەندی رەجەب تەیب ئەرۆغان سەرۆک وەرزیرانی تورکیا دیداری لە گەل ئۆجەلان توانی دیدار سازبکات پاش دیدارەکە نامه‌یه‌کی ئۆجه‌لانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ده‌بات و له‌سه‌ر کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و قه‌ناعه‌ت پێهێنانی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کۆنگره‌که گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌کات.بڕیاره دواتر له‌یلا زانا سه‌ردانی قه‌ندیل بکات و بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که چاوپێکه‌وتن و کۆبوونه‌وه‌ی ببێت.
