سبەی پێنجشەممە پشوو نییە
پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە رۆژی پێنجشەممە 30-1-2014 كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان كارتی دانگدانی ئەلیكترۆنی دابەش دەكات و بۆ ئەومەبەستەش ئەو رۆژە دەكرێتە پشوو.
بەپێی نووسینگەی سەفین دزەیی، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، تاوەكو ئێستا كۆمیسیۆن داوای لە حكوومەت نەكردووە كە سبەی پێنجشەممە بكاتە پشوو بۆ ئەوەی كارتەكان دابەش بكەن. بۆیە جەختی كردەوە " سبەی پێنجشەممە دەوامی ئاسایی لە تەواوی فەرمانگە و دامودەزگا حكوومییەكان بەڕێوە دەچێت و پشوو نییە".
روداو
