ئەمەریکا بۆ مالیکی: سنوورەکانی ھەرێمی کوردستان ھێڵی سوورە
لەدواکۆنگرەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، بڕیاریان دا بە ڕەزامەندی بۆ ئەو گرێبەستەی وڵاتەکەیان بەتەمایە لەگەڵ عێراق ئیمزای بکات کە بریتین لە ٢٤ کۆپتەری ئەپاچی، ٤٨٠ موشەکی ھیلفایەر، راداری پێشکەوتوو و زۆر کەلوپەلی سەربازی دی کە بڕی گرێبەستەکە دەگاته ٤،٨ ملیار دۆلار.
ئهو لێژنەیهی کۆنگرێس کە بۆ گرێبەستەکه دانراوه، رازیی بوون لەپێشدا شەش لەو کۆپتەرانە لەھاویندا بگاتە عێراق، تەواوی کۆپتەرەکان لە ماوەی چەند ساڵی داھاتوو دهگهن، ئەمەش دوای راھێنانی تەواوی فڕۆکەوانەکان لەلایەن پەنتاگۆنەوە.
ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکایی پێشتر دژی ئەو گرێبەستە بوون و لە ئێستاشدا زۆریان بۆچوونی جیاوازیان ھەیە، چونکە دەترسن حکوومەتی مالیکی لە دژی نەیارەکانی بەکاری بھێنێت، بەتایبەتی ترسی ئەوەیان ھەیە له دژی ھەرێمی کوردستان بهکار بێن.
ئەم گرێبەستە مەرجدارە لەلایەن کۆنگرێسەوە، مەرجەکان ئەوەیە کە ھەرگیز نەبرێنە سەر سنووری نێوان ھەرێمی کوردستان یان دژی ھیچ لایەنێکی ناوخۆ بەکار بێن، مەرجی دووەم ئەوەیە کە بۆ ئاسایشی نیشتیمانی بەکار بێن، بۆ نمونە دژی تیرۆریستانى رۆژئاوای عێراق. لەترسی جێبەجێ نەکردنی ئەم مەرجانەشە کە ئەمەریکا لەمساڵدا ئامادە نییە لە ٦ دانە زیاتر بداتە عێراق.
